جیهانهەواڵی

ترەمپ: چیدی هەڕەشەی ئەتۆمیی کۆریای باکور لەئارادا نییە


دەنگی کورد
دوابەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، چیدی هەڕەشەی ئەتۆمی لەلایەن پیۆنگیانگەوە لەئارادا نییە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین تویتیدا ئاماژەی بەوە کردووە، دوای گەشتێکی دوورودرێژ گەیشتووەتەوە وڵاتەکەی بەڵام ئێستا هەمووان زیاتر لەو ڕۆژەی کە ترەمپ ئیدارەی واشنتۆنی گرتووەتە ئەستۆ، هەست بە ئاسایش و ئارامی دەکەن.

ترەمپ نوسیوویەتی، "چیدی هەڕەشەی ئەتۆمیی کۆریای باکور لەئارادا نییە".

ڕاشیگەیاندووە، "کۆبوونەوە لەگەڵ کیم جۆنگ ئون ئەزمونێکی زۆر ئەرێنی و سەرنجڕاکیش بوو و کۆریای باکور توانستێکی گەورەی هەیە بۆ داهاتوو!".

دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکی تردا نووسیویەتی، "پێش ئەوەی ببمە سەرۆک خەڵکی پێیان وابوو کە لەگەڵ کۆریای باکور دەچینە جەنگەوە، سەرۆک ئۆباما وتی کە کۆریای باکور گەورەترین و مەترسیدارترین کێشەیە، بەڵام چیتر بەو شێوەیە نییە و ئەمشەو بە ئارامی بخەون!"

شایەنی باسە ڕۆژی ڕابردوو هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باکور لە هۆتێل کاپێلا لە دوورگەی سانتۆسا لە سەنگاپورە کۆبوونەوەیەکی مێژووییان ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا یاداشتێکی گشتگیری هاوبەشیان واژۆکرد، بە وتەی سەرۆکی ئەمریکاش، لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆریای باکور زۆر بە خێرایی دەستپێدەکات.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *