کوردستانهەواڵی

محەمەد خورشید: یەکێتى لە حیزبە کوردییەکان دوور کەوتوەتەوە،گرەوی لەگەل لایەنەکانی تر کردوە  


دەنگی کورد

بەرپرسى لقى کەرکوکى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر پۆستى سەرۆک کۆماری عێراق بۆ لایەنێک بێت دەبێت پۆستی پارێزگارى کەرکوک بۆ لایەنەکانى تر بێت.

ناوبراو بە دەنگی ئەمریکای وتووە، گەڕانەوەى حیزبەکەى بۆ کەرکوک بەدەرئەنجامى گفتوگۆکانى نێوان هەرێم و بەغداوە بەندە لەسەر پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق.

وتیشی "ئەگەر کورد بە دەرئەنجامى گفتوگۆکانى نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پێکهێنانى حکومەت رازى بوو، ئەوکات بەرنامەى گەڕانەوە بۆ کەرکوک دادەڕێژین و دەبێت گفتوگۆ بکرێت لەسەر گەڕانەوەى سەربەرزانەى کورد بۆ کەرکوک."

 

بەرپرسى لقى کەرکوکى پارتى ئاماژەى بەوەکرد، یەکێتى لە حیزبە کوردییەکان دوور کەوتوەتەوە، گرەوى لەگەڵ عەرەب و تورکمان کردووە بۆ وەرگرتنەوەى پۆستى پارێزگار، بەڵام گرەوەکەى دۆڕاندوە و مایەپوچ دەرچووە.

ئەوەشی وتووە "یەکێتى یەکریزى نیشتیمانى تێکداوە، بۆیە لایەنە کوردیەکان ئامادەنین لەگەڵى دابنیشن، ئەمەش وایکردووە هەنگاونان بۆ وەرگرتنەوەى پۆستى پارێزگار تەنها لەراگەیاندنەوە بێت."

ڕۆژی ١٢ی مانگی ڕابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەرپرسانی یەکێتیش ئاماژە بەوە دەکەن کە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پشکی حزبەکەیانە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *