جیهانهەواڵی

کرێملن: هەڵەیە ئەگەر پیشبینی ئەوە بکری بەرنامەی موشەکی ناوەکی کۆریا لە یەک کاتژمیر چارەسەر دەکریت 

کۆبوونەوەی ترەمپ و کیم دەریخست کە پوتین ڕاست بوو

 


دەنگی کورد

١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨
دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرێملن ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور دەریدەخات کە ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا بەدڵنیاییەوە ڕاست بوو سەبارەت بەوەی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ تاکە ڕێگەیە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ پیۆنگیانگدا.

ناوبراو لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا ئاماژەی بەوە کرد، کۆبوونەوەکەی سێشەممەی ڕابردووی ترەمپ و کیم لە سەنگاپۆر یارمەتیدەر بوو بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا.

وتیشی "هەڵە دەبێت ئەگەر پێشبینی ئەوە بکرێت هەموو بابەتەکانی پەیوەست بە بەرنامە موشەکی و ناوەکییەکەی کۆریای باکور لە ماوەی یەک کاتژمێردا چارەسەر دەکرێت."

ڕاشیگەیاند "هێشتا دەبێت شیکاری ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکە بکەین، بەڵام هیچ شتێکی دیکە ناتوانین بکەین بێجگە لە پێشوازیکردن لەوەی کە بەڕاستی ڕوویداوە."

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ١٢ی ئایارھەردوو سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باکور لە وڵاتی سەنگاپۆر کۆبوونەوە و پاداشتێکی گشتگیری ھاوبەشیان واژۆکرد، بە وتەی سەرۆکی ئەمریکاش، لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆریای باکور زۆر بەخێرایی دەستپێدەکات.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *