کوردستانهەواڵ

ئاڵدار خەلیل:تا ئیستا هیچ هەنگاوێک بە ئاڕاستەی دانوستان لەنێوان هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوا و ئەسەددا نەنراوە، 

ئاڵدار خەلیل: هیوادارین ئەسەد جدی بێت لەسەر ئەنجامدانی دانوستان

 

  

دەنگی کورد

١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨
ئاڵدار خەلیل هاوسەرۆكی دەستەی جێبەجێكردنی تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكراتی ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ دانوستان نەنراوە بەڵام هیودارن ئەسەد جدی بێت لەسەر ئەنجامدانی گفتوگۆ.

ناوبراو بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە "تا ئیستا هیچ هەنگاوێک بە ئاڕاستەی دانوستان لەنێوان هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوا و ئەسەددا نەنراوە، بەڵام هەر ڕێککەوتنێک بکرێت ئەوا دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی."

هەروەها وتیشی "نازانین ئەسەد تا چ ڕادەیەک ئامادەکاری کردووە و جدییە لەم بارەیەوە، بەڵام هیوادارین لێدوانەکانی کاردانەوەی ویستێکی جدی بن."

ئاماژەی بەوەش کرد، هەڕەشەی سەربازی ئەسەد پەشیمانی لەدواوە دەبێت و پێویستە هەموو هەوڵەکان بۆ چۆنێتی بەرەوپێشبردنی بژاردەی ئاشتی بێت.

ڕاشیگەیاند "ئێمە نامانەوێت پێش بابەتەکان بکەوین و پێشنیاز بکەین بۆ ئەوەی نەبنە مەرج، گرنگرین شت ڕازیبوونە بە پرنسیپەکانی دانوستان."

ئەمەش لەکاتێکدایە کە مانگی ڕابردوو بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا ڕایگەیاند، دەرگایان کراوەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، بەڵام ئەگەر شکستی هێنا ئەوا هێزی سەربازی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی باکوری سوریا بەکاردەهێنن.

گفتوگۆی ڕاستەوخۆی هێزە کوردییەکان و دیمەشق پێکهاتەی حەوت ساڵ پێکدادان لە سوریا دەگۆڕێت، ئەگەر سەرکەوتوو بێت و ڕێککەوتنی لێ بکەوێتەوە، ئەوا هێزە کوردییەکان و ڕژێمی سوریا زۆرترین خاکی سوریایان بەدەستەوە دەبێت.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *