ئابووریهەواڵی

سەعد حەدیسی:بەردەوامی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان، بەندە بە حكوومەتی داھاتووی عێراقەوە 

 

دەنگی کورد
گوتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨رایدەگەیەنێت، بەردەوامی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان، بەندە بە حكوومەتی داھاتووی عێراقەوە.

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی "بغداد الیوم"، جەختی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان كردەوە و راشیگەیاند: "بەردەوامیدان بە ناردنی مووچە، بەندە بە حكوومەتی داھاتووەوە".

سەبارەت بە بەردەوام بوونی بەغدا لە ناردنی بەشێك لە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان كە حكوومەتی ھەرێم و بەغدا لەسەری رێككەوتوون حەدیسی گوتی: "ھیچ زانیارییەكیم نییە لەوەی ئەو كەسەی دوای حەیدەر عەبادی. دەبێتە سەرۆكوەزیران، ناردنی مووچەی ھەرێم رابگرێت".

گوتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەگەر ھەولێر و بەغدا بە رێككەوتنەكەیان پابەندبن، مووچە ناردنیش بەردەوام دەبێت".

بەپێی رێككەوتنی نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق، دەبێ مانگانە بەغدا بڕی 317 ملیار دینار بۆ مووچەی ھەرێمی كوردستان رەوانەی ھەولێر بكات.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *