جیهانهەواڵی

تورکیا…ئەردۆگان بەنیازی ساختەکاریە و نیگەرانى و کاردانەوەى لەسەر ئاستى ناوخۆیى ئەو وڵاتە لێکەوتەوە

 

دەنگی کورد
ئەردۆگان داوا لە بەرپرسانى حزبەکەى دەکات، بە لیستى ناوى کاندیدەکانى هەدەپەدا بچنەوە و ڕێگەى پێویست بدۆزنەوە بۆ مامەڵەکردن لە گەڵیاندا

هەدەپە ئەو وتانەى ئەردۆگانى بە بانگەشەیەکى ئاشکرا بۆ ساختەکاریى و هاندان بۆ توندوتیژى دژى کاندیدەکانیان ناوبرد

بڵاوبوونەوەى گرتەیەکى ڤیدیۆیى ئەردۆگان کە داوا لە بەشێک لە بەرپرسانى حزبەکەى دەکات، هەرچییان کردووە نابێت ڕێگە بدەن هەدەپە بگاتەوە پەرلەمانى تورکیا، نیگەرانى و کاردانەوەى لەسەر ئاستى ناوخۆیى ئەو وڵاتە لێکەوتەوە.

ئەردۆگان لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا باس لەوە دەکات، ئەوەى کە دەیڵێت دەبێت بە نهێنى لە نێوانیاندا بمێنێتەوە، دەشڵێت، پێویستە هاوڕێکانیان لە ئەکەپە لە پارێزگاکانى باشورى خۆرهەڵاتى تورکیا، واتە شارەکانى باکورى کوردستان، کۆششێکى جیاواز بکەن و هەر ڕێوشوێنێک پێویستە بیگرنە بەر تا هەدەپە نەگاتەوە پەرلەمان.

هەدەپە ئەو وتەیەى ئەردۆگانى بە بانگەشەیەکى ئاشکرا بۆ ساختەکاریى و هاندان بۆ توندوتیژى دژى کاندیدەکانیان ناوبرد.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئەردۆغان داوا لە بەرپرسانى حزبەکەى دەکات، بە لیستى ناوى کاندیدەکانى هەدەپەدا بچنەوە و ڕێگەى پێویست بدۆزنەوە بۆ مامەڵەکردن لە گەڵیاندا.

لەبەرانبەریشدا هەدەپە ئەو قسانەى بە هاندان و تاوانکاریی دژى کاندیدەکان و دەنگدەرەکانى ناوبرد، بە ترساندنیان یان ڕێگریی کردن لە چونیان بۆ دەنگدان لە ڕۆژى هەلبژاردندا.

جگە لە هەدەپە چەند لایەنێکى دیکەى ئۆپۆزسیۆنى تورکیا وتەکانى ئەردۆگانیان بەجۆرێک لێکدایەوە کە پارتەکەى دەیەوێت پەنا بۆ فێڵ و بەرتیل و تۆقاندن ببات تا کاریگەریى لەسەر ئەنجامى هەلبژاردن دروستبکات.

ئەگەر لە هەڵبژاردنەکەى ٢٤ى مانگدا هەدەپە نەیتوانى ڕێژەى لەسەدا ١٠ى دەنگى دەنگدەران کۆبکاتەوە، ئەوا ناتوانێت بچێتە پەرلەمان و هەموو دەنگ و کورسییەکانى دەچێت بۆ پارتە براوەکان.

بە پێى ئەو ڕاپرسیانەش کە کراون، ئەگەر هەدەپە توانى بگاتەوە پەرلەمان، ئەگەر هەیە ئەردۆگان و هاوپەیمانێتییەکەى زۆرینەى پەرلەمانی لەدەست بدەن.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *