عێراقهەواڵ

سوریا داوا لە عێراق دەکات خاڵە سنورییەکانی نێوانیان بکاتەوە

 

دەنگی کورد
١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨
بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە بواری بازرگانی و گەڕانەوەی ئارامی ناوچەکە، سوریا داوا لە عێراق دەکات خاڵە سنورییەکانی نێوانیان بکاتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری (ڕووسیا الیوم) باڵیۆزی سوریا لە عێراق لە رێگەی نامەیەکەوە بۆ ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق داوای کردنەوەی خاڵە سنوریەکانی نێوان عێراق و سوریا دەکات، بە تایبەت خاڵی سنوری رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لە نێوان قەزاکانی قائمی عێراق و ئەلبوکەمالی سوریا.

هەر بە گوێرەی هەواڵەکە، لە نامەکەدا جەخت لەسەر چارەسەرکردنی راستەخۆی کێشەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی، پێش گرتن لە دەستێوەردانی وڵاتان لە کاروباری یەکتر کراوەتەوە.

هەر لە نامەکەی باڵیۆزی سوریادا هاتووە، کردنەوەی خاڵی سنوری نێوان قائم و ئەلبوکەمال دەبێتەهۆی گەڕانەوەی ئارامی ناوچەکە، هێزەکانی هەردوو وڵات دەتوانن ڕێگری لە هاتنی چەکدارانی داعش بۆ عێراق بکەن و بواری بازرگانیش پەرەپێبدەن.

هاوکات لە دوای دروستبوونی چەکدارانی داعشەوە لە ساڵی ٢٠١٤ دا و جموجۆڵی داعش لە سنوری نێوان سوریا و عێراق ئەو خاڵە سنوریانەی لە نێوانیاندا هەیە لە پارێزگای ئەنبار داخران.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *