ئەدەب و هونەر

پەیکەری ئازادی ئەمریکا و میژووی دروست بونی

 


دەنگی کورد
پەیکەری ئازادی ئەو پەیکەرە یە کە فەڕەنسا بەخشی بە ئەمریکا بۆ ئەوەی ببێتە هێمای ئاشتی لە نێوانیاندا
 

زانیاری لەسەر مێژووی پەیکەرەکە
تەمەن؛ ۱۲٥ساڵ.
دانانی بەردی بناغە؛ ۱۸۸٥/۸/٥.
مێژووی کۆتایی هاتنی کاری بنیاتنان لە ئەمریکا؛۱۸۸٦/٤/۲۲
مێژووی کۆتایی هێنانی نەخشەسازی؛ یۆلیۆی ۱۸۸٥.
مێژووی گەیشتنی بە نیۆیۆڕك؛ ۱۷ی یۆنیۆی ۱۸۸٥.
مێژووی کردنەوەی بەشێوەیەکی فەرمی؛۲۸ی ئۆکتۆبەری۱۸۸٦
مێژووی ڕاگەیاندنی وەك شوێنەوارێکی نەتەوەیی؛۱٦ی ئۆکتۆبەری ۱۹۲٤.
مێژووی چوونە ناو شوێنەوارە جیهانییەکان؛ ۱۹۸٤.

کێشی پەیکەرەکە

کێشی گشتی؛ ۱۲٥تەن.
پانی بناغەکەی؛ ٤۷مەتر.
پانی دەم و چاوی تا گوێی؛ ۳.٠٥مەتر.
بەرزییەکەی؛ ۹۳مەتر.
درێژی مەچەکی؛ ٥مەتر.
درێژی دەستی؛ ۱۲.۸٠مەتر.
درێژی پەنجە گەورەکەی؛ ۲.٤٤مەتر.
درێژی لوتی؛ ۱.۳۷مەتر.
درێژی چاوی؛ ٠.۷٦مەتر.
پانی لوتی؛ ٠.۹۱مەتر.
پانی کەمەری؛ ۱٠.٦۷مەتر.

وەك دەیبینن بە دەستی چەپی کتێبێکی لە دەستە کە بە زمانی ڕۆمانی نوسراوە وە بەدەستی ڕاستی مەشخەڵێکی لە دەستە وە ئەو تاجەی سەری کە ۷ خەتی پێداهاتووە نیشانەیە بۆ ۷ کیشوەرەکەی جیهان ئەم پەیکەرە لە ساڵی ۱۸۸٦ لە لایەن فەڕەنساوە بۆ ئەمریکا دروست کرا بە بۆنەی ۱٠٠ساڵ دوای دامەزراندنی ئەمریکا لە ساڵی ۱۷۷٦.

پـەیـکـەری ئـازادی رەچـەڵاکـەکـەی ژنـێـکـی عـەرەبـە:

ھەندێ لەتوێژەران دواجار ئاماژە بەوە دەکەن کەپەیکەری ئازادی Statue of Liberty کەبەھێمای ئازادی و دیموکراتی ئەمریکا دەزانرێت رەگ و ریشەی دەگەرێتەوە بۆ ژنێکی عەرەبی موسڵمان و سەرەتاکەی لەجیھانی خۆرئاوا نەبووە و لەخۆرھەڵات بووە.
(فریدریک ئۆگست بارتۆلدی) پەیکەرسازی فەرەنسی دیزاینی ئەو پەیکەرەی کردوە و گۆستاف ئیڤل دیزاینی شێوەکەی کردوە و فەرەنسا لەساڵی ١٨٨٦ دا وەک دیاری داویەتی بەئەمریکا، بەبۆنەی ساڵیادی شۆرشی ئەمریکاوە.
ئەو پەیکەرە پێشوازیکردنە لەو کۆچبەرانەی کەدوورگەی (ئەلیس) گرتونیەتەخۆ لەھەموو لایەکی جیھانەوە.
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی BBC ئەو ژنەی لەپەیکەرەکەدایە سەرەتای ژیانی وەک ژنێکی عەرەبی موسڵمان بوە و دەبوو نوێنەرایەتی جوتیارانی میسر بکات.
لەساڵی ١٨٥٥ دا (بارتۆلدی) سەردانی میسری کرد بۆ توێژینەوە لەسەر پەیکەرە مەزنەکان و دوای چەندین ساڵ بڕیاری دروستکردنی پەیکەرێکی وەستاوی دا لەپۆرسەعید لەبەردەم کەناڵی سوێس بۆ پاراستنی ناوچەکە. 
داوای دیزاینی پەیکەری ژنێکی کرد کەجلێکی لەبەردایە و مەشخەڵێکی پێیە کەبەمانای (میسر روناکی ئاسیا) ھەڵدەگرێت بەڵام ئەوکات دەسەڵاتداری میسر (خدێوی باشا ئیسماعیل) ئەو بیرۆکەیەی رەتکردەوە. 
لەوبارەیەوە (باری مۆرینۆ) لەکتێبەکەیدا (پەیکەری ئازادی) لەساڵی ٢٠٠٠ ئاشکرایکرد کەئەو ژنە لەرەچەڵەکدا ژنە جوتیارێک بوە کەحیجابی کردوە بەوپێیەی میسر لەسەدەی ١٩ دا مۆرکی ئیسلامی پێوەبووە. 
لەساڵی ١٨٦٥ دا (ئیدوارد دی ابولای) بیرمەندی سیاسی ئەو بیرۆکەیەی بەخشیە ئەمریکا بۆ بوژاندنەوەی خەباتی ھەردولا بۆ ئازادی، بۆیە (بارتۆلدی) دیزاینی پەیکەرەکەی ھەڵبژارد لەگەڵ گۆڕانکاری لەدیزاینەکە کەگوزارشت لەخواوەندی رۆمان دەکات کەگوزارشتە لەئازادی.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *