تەندروستی

ئەگەر گەڵای غار لەماڵت هەبێت پێویستت بەدکتۆر نیه 

دەنگی کورد

هەندێ لەسوودەکانی گەڵای غار کە گەڵای غار لەلای عەطارەکان و بەهارات فرۆشەکان هەیه و نرخی گونجاوە 
سودەکانی :

– ڕێژەی شەکری خوێن و چەوری سیانی ڕێک دەخات ، گەڵای غار وەک چایی ئامادە بکە و سێ ژەم پێش نان کوپێکی لێ بخۆ . 

– بۆ کێش دابەزاندن ، گەڵای غار لەگەڵ دارچینی وەک چایی ئامادە بکە و سێ ژەم پێش نان و شەوان پێش خەوتن کوپێکی لێ بخۆ . 

– نەخۆشیەکانی دڵ ناهێڵێت بەتایبەت دڵەکوتێ ، وەک چایی ئامادەی بکە و بیخۆ سێ ژەم پێش نان کوپێک  

– چارەسەری نەخۆشیەکانی سەرمابوون دەکات ، کەسێک سەرمای بووبوو گەڵای غار بکەن بەچایی بۆی و هەڵم بکەن بە گەڵای غار بۆی . 

– ئازار ناهێڵێت ، ئەوانەی ئازاری جومگە و ئیسقانیان هەیه با زۆر ئاوی گەلای غار بخۆن . 

– دژی خانەی شێرپەنجەییە بەتایبەت شێرپەنجەی ڕەحم بە بوونی ماددەی (بارثینولید)، خانمان ڕۆژانە دوو جار کوپێکی بخۆن و حەمام ی پێ بکەن ، ۱۰۰گم گەڵای غار لە پێنج لیتر ئاودا بکوڵێنن تا کاتژمێرێک و دوواتر کەسارد بوویەوە لەناوی دانیشن تا نیو کاتژمێر .

– بەسوودە بۆ خانمان پێش دووگیانی و سەرەتای دووگیانی کە دەبێتە هۆی هەڵمژینی فولیک و دووگیانیەکی بئ کەم و کوڕی درووست دەبێت . 

– چارەسەری کێشەکانی  سووری مانگانە دەکات ، ڕۆژانە دوو کوپ بخورێت لە ئاوی گەڵای غار 

– خەو ڕێک دەخات ، ئەوانەی خەویان خراپە ، شەوانە پێش کاتی خەو کوپێک ئاوی گەڵای غار بخۆن ، خەوێکی ئارام دەخەون . 

– خوێن بەربوونی لووت ڕادەگرێت و چارەسەری دەکات ، پەنجا گرام گەڵای غار لە یەک لیتر ئاودا بیست خولەک بکوڵێنە و دوواتر بیپاڵیوە و هەر جارێک چەند قەترەیەک بکەرە کونی لووت . 

– ددان پاک دەکاتەوە و بۆنی دەم خۆش دەکات ، گەڵای تەڕ ی غار بجو بۆ ددانێکی سپی و بۆنێکی خۆشی دەم . 

– کێشەی گورچیلە ناهێڵێت ، خواردنەوەی سێ کوپ ڕۆژانە لە ئاوی گەڵای غار ، دەبێتە هۆی چارەسەر بوونی کێشەکانی گورچیلە . 

ووشکی پێست ناهێڵێت ئەگەر گەڵای تەڕی غار بکەی بەماسک شەوانە پێنج خولەک . 

زیپکەی روخسار ناهێڵێت ، بەتێکەڵی لەگەڵ زەیتی نەعناع و ڤازلین گیراوەیەک ئامادەبکەی و شەوانە بیکەیتە ماسک . 

– زەیتی غار ، قژ وەرین ڕادەگرێت و تووێشکی سەر ناهێڵێت .

 زەیتی غار ڕشک و ئەسپێی سەر ناهێڵێت ، شەوانە لە پیستی سەر و قژ دەدرێت و بەیانی بە صابوونی کبریت دەشۆردرێت  –

– غار خۆراکەماددەیەکی پڕ سوودە کە کۆمەڵێ کانزا لە پێکهاتنیدایە (مس ، پۆتاسیۆم ، کالیسیۆم ، مەگنیسیۆم ، زنک ، ئاسن ، سیلینیۆم ، مەنگەنیز )
– بڕێکی زۆر لە ڤیتامین C ، ڤیتامین A ، تیدایە ، 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *