جیهانهەواڵ

مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ:ئه‌مه‌ريكا ئه‌و چه‌كانه‌ى پێشتر دابوويه‌ ده‌ست (هه‌سه‌ده‌) لێيان وه‌رده‌گرێته‌وه‌

 

دەنگی کورد
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، (مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ) رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا ئه‌و چه‌كانه‌ى پێشتر دابوويه‌ ده‌ست يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه‌) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده‌) لێيان وه‌رده‌گرێته‌وه‌.

وه‌زيره‌ توركييه‌كه‌ گوتيشى: "كاتێك ئه‌و چه‌كداره‌ كوردانه‌ له‌ منبج ده‌ركران، چه‌كه‌كانيشيان لێ وه‌رده‌گيرێته‌وه‌. ئينجا ئێمه‌ و ئه‌مه‌ريكا، خه‌ريكى سه‌قامگيرى ئاسايشى ناوچه‌كه‌ ده‌بين".

هه‌روه‌ها گوتى: "هێزه‌ توركى و ئه‌مه‌ريكييه‌كان پارێزگارى له‌ ئاسايشى شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ى هێزى نوێى ئه‌منى درووست ده‌كرێت".

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئه‌وه‌شى گوت: "به‌ گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتن و له‌يه‌ك تێگه‌يشتنه‌ى له‌ نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتن هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌يه‌ له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كانى سووريا، چه‌كداره‌ تيرۆريسته‌كانى يه‌په‌گه‌ و هه‌سه‌ده‌ چه‌ك بكرێن".

دوێنێ وه‌زيرى به‌رگرى توركيا، (نوره‌دين جانيكلى) رايگه‌ياندبوو، هێزێكى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ريكى و توركى كار بۆ ده‌ركردنى يه‌كينه‌ كورده‌كان له‌ (منبج) ده‌كه‌ن، وه‌ك سه‌ره‌تايه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى نه‌خشه‌ رێگه‌ى نێوان ئه‌مه‌ريكا و توركيا.

رۆژى (4ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018)، وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و ئه‌مه‌ريكا له‌ واشنتن رێككه‌وتنى نه‌خشه‌ رێگه‌ى تايبه‌ت به‌ سووريايان واژوو كرد و به‌ گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌، ئه‌مه‌ريكا پشتى له‌ هێزه‌ كوردييه‌كان كرد، كه‌ له‌ ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوو به‌ كاريگه‌رترين هێزى هاوپه‌يمان له‌ دژى داعش وه‌سفيى ده‌كردن.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *