عێراقهەواڵ

عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشی توركیا بۆسەر قەندیل ڕاگەیاند

عێراق؛ پێشمەرگەو سووپا ڕووبەڕووی توركیا دەبنەوە لەناو خاكی هەرێم

دەنگی کورد
١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨
وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق داوا لە سوپای توركیا دەكات سەروەری خاكی عێراق بپارێزێت و تەئكید لەوەشدەكاتەوە: پێشمەرگەو سووپا ڕووبەڕووی هەموو جۆرە هێرش و پەلامالارێكی توركیا دەبنەوە.


عەمید یەحیا ڕەسوڵ لەبارەی هەڕەشەكانی توركیا بۆ هێرشكردنە سەر قەندیل و شەنگال بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە: هێزەكانی عێراق لەشەنگال هەن، پێشمەرگەش كە بەشێكە لە سیستمی بەرگری عیراق و ئەركی پاراستنی سەروەری عیراقە، لەقەندیل نزیكن.


دەشڵێت: بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی هەروڵاتێك لەناو خاكی عیراق، چاوەڕێی فرمانی سەركردەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق دەكەن، داواش لە توركیا دەكات: ڕێز لە سەروەری عیراق بگرێت.


لەبارەی بونی سوپای توركیا لەناو خاكی عیراق، یەحیا ڕەسووڵ بێ ئاگایی خۆی لەوە دەردەبڕێت و تەئكید لەوە دەكاتەوە: لەهیچ شوێنێك ئەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە.
لە كۆتاییشدا جەختی لەوە كردۆتەوە: بە پشت بەستن بە هێزی پێشمەرگەو سووپای عێراق دەتوانن پارێزگاری لەخاكی عێراق بكەن و بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێی بڕیاری فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دەكەن.

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *