کوردستانهەواڵی

یەكێكیتر لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی كۆچی دواییكرد

دەنگی کورد
ئێوارەی دوێنی چوارشەممە 13ی حوزەیران، عەبدولرەزاق  فەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و  یەكێك لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری ئەو حزبە لە سلێمانی كۆچی دواییكرد.


چەند رۆژێك لەمەوبەر عەبدولرەزاق فەیلی بەهۆی تێكچونی باری تەندروستیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە لە سلێمانی.
عەبدولرەزاق عەزیز میرزا ناسراو بە (عەبدولرەزاق فەیلی) لەدایكبووی ساڵی 1945ی شاری بەغدایەو چەندین پلە و پۆستی جیای لەحزب و حكومەت هەبووە.

* ژیانی سیاسسی عەبدولرەزاق فەیلی لە ساڵی 1959 دەستپێدەكات ئەوكاتەی پەیوەندی بە رێكخستەكانی پارتیەوە دەكات

*لە ساڵی 1975  لەگەڵ عادل موراد لە شاری نەغەدەوە دەچنە سوریاو وەك دوو ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر بەشدار دەبن لە دامەزراندنی یەكێتی

*لە ساڵی 2002 تا 2005 وەزیری پەیوەندییەكان و هاوكاری بوە لە ئیدارەی سلێمانی حكومەتی هەرێم

*ساڵی 2009 بوەتە ئەندامی لیژنەی باڵای مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی

*ساڵی 2010 لێپرسراوێتی بەشی پەیوەندیەكانی دەرەوەی یەكێـتی پێدەسپێردرێت

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *