هەمەڕەنگ

پوانی دایک: لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا مرد

 

دەنگی کورد

پیرترین ئۆرانگوتانی جیهان کە جۆرێکی مەیمونە لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا ئەمڕۆ لە باخچەی ئاژەڵانی (پرت ) لە ئوسترالیا مرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی، ئۆرانگوتانەکە ناوی (پوان) بووە، لە باخچەی ئاژەڵانی شاری پرت لە وڵاتی ئوسترالیا ژیاوە.

بی بی سی بەریتانی لە زاری بەرپرسانی باخچەی ئاژەڵانی شاری پرت ڕایگەیاندووە، ئۆرانگوتانەکە لە تەمەنی ٥٠ ساڵییەوە لە باخچەی ئاژەڵانی پرتدا دەژی بەڵام بەهۆی پیری و چوونەناو تەمەنەوە مردوووە.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ١٠% تۆوی ئۆرانگوتانی لە زۆرێک لە باخچەکانی ئاژەڵان بۆ خستنەوەی وەچە بەکارهاتووە، بەهۆی دەگمەنی ئۆرانگوتانەکەوە لە زۆرێک لە باخچەکاندا سودی لێوەرگیراوە.

بی بی سی ئەوەشی خستووەتەڕوو، پوان لە ساڵی ٢٠١٦ ناوی لە کتێبی گینسدا بە پیرترین ئۆرانگوتانی تۆمارکراوە و نازناوی پیرترین دایکی ئۆرانگوتانەکانی جیهان پێ بەخشراوە.

پوان لە ساڵی ١٩٥٤ لە دارستانێکی ئیندۆنیزیا لەدایکبووە، ١١ بێچووی هەبووە و خاوەنی ٥٤ نەوەش بووە. لە زۆرێک لە باخچەی ئاژەڵانی ئەوروپا و ئەمریکا ژیاوە.

نزیکەی ١٤ هەزار ئۆرانگوتانی لە جیهاندا بونیان هەیە، ٣٥ بۆ ٤٥ ساڵ دەژین بەڵام پوان ٦٢ ساڵ ژیاوە و بە پیرترین ئۆرانگوتانی جیهان ناسراوبوو.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *