هەمەڕەنگ

بەڕازیل…یەکیک لە ولاتە جوانەکان

دەنگی کورد

برازیل گەورەترین وڵاتەکانی ئەمریکای باشوورە لە ڕووی دانیشتوان وڕووبەرەوە، و تەنھا وڵاتی ئەمریکای باشوورە کە بە زمانی پورتوگالی قسەی تیادا دەکرێت. بە پێنجەمین وڵات دادەنرێت لە ڕووی ڕووبەرەوە لە سەر ئاستی جیھان.

بە بەرھەمھێنانی قاوە و شەکر و کحوول و سۆیا و کانزا بەناوبانگە. لە باکوورەوە سنووری لەگەڵ گۆیانا و سۆرینام و گۆیانای فەڕەنسی و ڤەنزوێلا دا ھەیە، لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ کۆڵومبیا و پیرۆ، لە باشوورەوە لەگەڵ بۆلیڤیا و پاراگوای و ئارجەنتین و ئۆروگوای. لە ڕۆژھەڵاتەوە کەناری ئاتڵانتی. برازیل وڵاتێکی ئابووربەھێزە بە جۆرێک کە بە پلەی دەیەم دێت لە لیستی وڵاتانی جیھاندا بەپێی داھاتی ساڵانە. ھێڵی ئیستیوا بە ناویا دەچێ و بەشێکی زۆری ڕووباری ئەمازۆنی تیادا تێدەپەڕێ لەبەر ئەمەش زەوییەکەی پڕە لە دارستانی ئیستوایی و ناوچەی کشتوکاڵی تێدایە.

پایتەخت : برازیلیا

 

گەورەترین شاری : ساوپاولۆ

زمانی فەرمی : پرتوگالی

دەوڵەت: کۆماری 

رۆژی سەربەخۆی : ٧ی ئەیلولی ١٨٢٢رزگاری بو لەژیر دەسەلاتی پرتوگال

هەڵبژاردن سەرۆک هەڵدەبژێردری بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە لایەن خەڵکەوە. 

ژمارەی دانیشتوا   سەرژمێریی ٢٠٠٤ ١٨٤,١٠١,١٠٩

 چڕی ٢٢ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە 

 

دراو ڕیالی برازیلی (BRL)

 

 

چاوگی ناوەکە

دوای توێژینەوەیەک کە پرۆفیسۆر ئەدێلینۆ ئەزفادۆر کردویەتی گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ووشەی (برازیل) لە زمانی کێلتییەوە ھاتووە و لەوەیشە لە سەرچاوەیەکی فینیکییەوە وەرگیرابێ. ولەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی برازیلدا بە ناوی درەختی (باو برازیل) ئەم ناوە ناسراوە و بەسراوەتەوە بە درەخت بە واتای داری برازیل کە جۆرە درەختێکە لە برازیل گەشە دەکات و بەلای ڕەنگی سووردا دەچێت کە ھەناردە دەکرا بۆ ئەوروپا بۆ دروستکردنی بۆیە بەکاردەھات.

و لە ساڵی ١٩٦٧ لە سەردەمی دەسەڵاتداری سوپا ناوەکە گۆڕدرا بۆ کۆماری برازیلی فیدراڵ و تاکو ئەمرۆش ھەر ئەو ناوە بەکاردەھێنرێت.

 


جوگرافیا
بەرزاییەکانی گۆیانا سنووری سروشتی پێک دێنێت بۆ وڵاتی برازیل لەگەڵ ھەردوو وڵاتی ڤەنزوێلا و گۆیانا.

بەشی ڕۆژھەڵاتی ئەمریکای باشوور پێک دێنێت. و پێنجەمین وڵاتی جیھانە لە ڕووی ڕووبەرەوە، و نزیکەی نیوەی کیشوەرەکە پێک دێنێت، و سنووری لەگەڵ ھەموو وڵاتەکانی ئەمریکای باشووردا ھەیە جگە لە چیلی و ئیکوادۆر،

دانیشتوان

ژمارەی دانیشتوا    ١٨٤,١٠١,١٠٩

کێشە کۆمەڵایەتییەکان

ولاتێکی ھەژارن وای کردوە کار بکاتە سەر کێشەی کۆمەلایەتیەکانی ئەو شوێنە

 

ئاین :مەسیحی وبئ ئاین و موسلمان

زمانی فەرمی : پرتوگالی

 

گەشت وگوزار

لە ساڵی ٢٠٠٥ نزیکەی ٥ ملیۆن گەشتیار سەردانی برازیلیان کردووە، داھاتی گەشتکاریی ساڵانە ٤ ملیار دۆلاری ئەمریکییە بۆ وڵاتی برازیل، و ڕیزبەندی ویلایەتەکانی برازیل بە پێی زۆری گەشتیارەکان کە ڕووی تێ دەکەن بەم جۆرەیە: ڕیۆ دی جانیرۆ ٣٤.٧%، سنتاکاتارینا ٢٥.١%، بارانا ٢٠.٣%، ساوپاولۆ ١٦%، پاھایا ١٥.٥%.

 

چالاکیی دانیشتووان

ھەرێمی ئەمازۆن

ھەرێمی باکووری ڕۆژھەڵات

ھەرێمی فەلاتی ناوەڕاست و خواروو

 

وەرزش

تۆپی پێ گرینگترین وەرزشە لە برازیل. ھەڵبژاردەی تۆپی پێی برازیلی بە یەکێک لە باشترین ھەڵبژاردەکانی جیھان دادەنرێ و پاڵەوانی پێنج جامی جیھانییە. چەند وەرزشێکی تریش ھەن کە گرینگییەکی تایبەتییان پێ دراوە لە برازیل وەکو باسکە، بالە، وەرزشی ئازاد، تۆپی پێی ناوھۆڵ و وەرزشی دیکە…

ھەروەھا برازیل پێشوازی لە چەند بۆنەیەکی وەرزشی کردووە: لە ساڵی ١٩٥٠ جامی جیھانی لە برازیل ئەنجام درا، واش بو جامی جیھانی ٢٠١٤ .و بۆ یەکەم جاریش یارییە ئۆڵومپییەکان لە برازیل ئەنجام ئەدرێ دوای ئەوەی شاری ڕیۆ دی جانیرۆ ھەڵبژێردرا لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ بۆ ئەنجامدانی یارییە ئۆڵومپییەکانی ٢٠١٦.

 

بۆنە فەرمییەکان

ڕێکەوت ناو تێبینییەکان

١ی کانوونی دووەم سەرەتای ساڵی زایینی –

21 نیسان پشووی تیرادینتیس وەک ڕێزگرتنێک لە شۆڕشی میناس گیرایس لە ساڵی ١٧٨٩ دژی پورتوگالییەکان

١ی ئایار جەژنی کرێکاران بۆ ڕێزلێنان لە کرێکاران

٧ی ئەیلول جەژنی ڕزگاری ڕزگاری برازیل لە داگیرکردنیی پورتوگالی

١٢ی تشرینی یەکەم ( نوسا سینھورا اباریسیدا )

٢ی تشرینی دووەم ڕۆژی مردووان بۆ سەردانی گۆڕەکان

١٥ی تشرینی دووەم ڕاگەیاندنی کۆمار بە بۆنەی بوونی برازیل بە کۆمار لە ئیمپراتۆریەتەوە.

٢٥ی کانوونی یەکەم جەژنی لە دایکبوونی مەسیح ئاھەنگی لە دایکبوونی مەسیح

چەند بۆنەیەکی دیارینەکراویش ھەیە وەکو بۆنەی کەرنەڤاڵ و ڕۆژی مردنی مەسیح و جەژنی ھێلکەی سوور 

ولایەتە برازیلیەکان

 

ولایەتە برازیلیەکان

٢٧هەریمی هەیە

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *