هەمەڕەنگ

دوای ٤٠ ساڵ قرشی گەورەی سپی دەرکەوتەوه


دەنگی کورد
دوای ٤٠ ساڵ و قرشی گەورەی سپی لە نزیک دوورگەی مایۆرکا لە دەریای ناوەڕاست دەرکەوتەوە  گروپێکی پارێزەری سروشت وێنەی قرشەکەیان گرتووە لە نزیک کۆمەڵە دوورگەی کابرێرا بووە


گروپی ئالنیتاک بۆ ٧٠ خولەک لە بەلەمێکەوە ڤیدیۆی ئەو قرشەی گرتووە

قرشە گەورە سپیەکە کێشەکەی بە دوو تۆن دەخەمڵێندرێت و درێژیەکەی نزیکەی ٢٠ پێیە و خێراییەکەی ٦٤ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

لە بارەی قرشەکەوە زیندەوەرناس فێرناندۆ لۆپێز میرۆنێس بە ئاژانسی هەواڵی ئێفێی ئیسپانی وتووە "ماوەیەکی زۆرە دەنگۆی بوونی قرشی سپی بڵاوبووەتەوە بەڵام دووپاتنەکراوەتەوە تا ئێستا".

ئەمە لەکاتێکدایە دوایین جار ئەم جۆرەی قرش لەلایەن ماسیگرێکەوە لە ساڵی ١٩٧٦ لە دوورگەی بالیاریک بینرابوو .

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *