تەندروستی

گرنگی خواردنی کەرەوز


دەنگی کورد

کەرەوزی تازە خۆراک پێدەرێکی باش و سادەیە، دەتوانرێت لە ژەمە خۆراکە جۆراوجۆرەکانی وەکو:  زەڵاتە، مەعکەرۆنی، سوپ، لەفە، بەکاری بهێنیت بۆ چێژ وەرگرتن لە ژەمێکی بەتام و تەندروست. هەروەها خواردنی کەرەوز چەندین خۆراکی گرنگ دەدات بە پێست و قژ.  

لێرەدا باس لە چەند گرنگییەکی کەرەوز دەکەین: 

یەکەم: خواردنی کەرەوز بۆ پێستێکی تەندروست: 

کەرەوز بەC ڤیتامین  دەوڵەمەندە،  بۆ بەرهەم هێنانی کۆلاجین، پاککردنەوەی پێست، پاراستنی بە باشی بەسودە ڕێژەی ڤیتامین K تێیدا یارمەتی جیڕکردنەوەی پێست و درەنگ چرچبونی دەدات، هەروەها یارمەتی زووتر ساڕێژبوونی برینی پێست و کەمبوونەوەی سوربونەوەی پێست دەدات. خواردنی کەرەوز ڕێژەیەکی باشی کانزا جۆربەجۆرەکانی وەکو: کالسیۆم، پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، ئاسن، زینک و مسی تیدایە. ئەم کانزایانە گرنگییەکی زۆریان هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی پێست و پاک ڕاگرتنی.

دووەم: کەرەوز بۆ زیپکە: 

بەکارهێنانی کەرەوز بەشێوەیەکی ڕێک و پێک لە ژەمە خۆراکەکاندا، ڕێژەی دەرچونی لەڕادەبەدەری چەوری لە پێستە چەور و گەرمەکاندا هاوسەنگ دەکات. هەروەها بوونی زەیتی ڤۆڵتایڵ لە کەرەوزدا کاریگەرییەکی دژە بەکتریای هەیە لەسەر کونیلەکانی پێست، وە گرنگییەکی باشی هەیە بۆ کەم بوونەوەی دروستبونی زیپکە. وە بەرزی ڕێژەی ڤیتامین C لە کەرەوزدا دژە ئۆکسیدبوون دەدات بە خانەکانی پێست. ئەمەش دەبێتە هۆی کەمتر هەستیاربوون و کولانەوەی پێست، کە دەکرێت هۆکارێک بن بۆ دروستبوونی زیپکە و دومەڵ.

سێیەم: کەرەوز بۆ گەشەی قژ:

هەر لە کۆنەوە کەرەوز وەک دەرمانێکی بەهێزکەری قژ بەکارهێنراوە. دەتوانیت بە ئاوی کەرەوز پێستی سەرت بشێلیت ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزبوونی قژ.هەروەها ئەگەر ڕێژەیەکی زۆر کەرەوز بخۆیت یاخود بەشێوەی مەساج بەکاری بهێنیت، بەهۆی ڕێژەی ئەو (مس) ە ی کەلە پێکهاتەکەیدایە ڕەنگی قژ جوان و بریقەدار دەکات.

 

چوارەم. : دابەزاندنی کێش: کەرەوز کالۆری کەمە (١٠ بۆ ١٥) کالۆری و لەھەر کوپێکدا ١.٦ گرامی ریشاڵە.

پینجەم :. ئارەقەکردنەوە و شێداری لەش رێک دەخات : کەرەوز ٩٥%ی ئاوە بۆیە باشترینە بۆ رێکخستنی ئارەقەکردنەوەی مرۆڤ لەرۆژدا و پاراستنی ھاوسەنگی شێداری پێست.

شەشەم. : دژە ھەوکردنە: ئەگەر مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ یان شێرپەنجەت ھەیە، دەتوانیت کەرەوز بکەیتە پێکھاتەی خۆراکییتەوە بۆ پاراستنت لەمەترسییەکانی ھەوکردن کەپەیوەندیدارە بەم نەخۆشیانەوە.

حەوتەم. : دڵەکزێ و گەڕانەوەی ترشەڵۆک ناھێڵێت: باشترین چارەسەرە بۆ گرفتی ترشەڵۆک، چەند توێژینەوەیەکیش بەگرنگییەوە باسیان لەرۆڵی دڵەکزێ و گەڕانەوەی ترشەڵۆک کردووە.

هەشتەم.: باشترکردنی ھەرس: بەھۆی بوونی ریشاڵەوە بەسوودە بۆ رێکخستن و باشترکردنی پرۆسەی ھەرس. 

نۆیەم : کەرەوز بەسوودە بۆ پاراستن لەمەترسیە پەیوەندیدارەکان بەرووپۆشی گەدەوە: توێژینەوەکان سەلماندوویانە کەکەرەوز مرۆڤ دەپارێزێت لەنەخۆشی قورحەی گەدە و ھەوکردنی. 

دەیەم. : حەزی سێکسی بەھێز دەکات : ئاستێکی بەرزی ھۆرمۆناتی نێرینە : ئەندرۆستیرۆن و ئەندرۆسینۆلی تێدایە، ھەندێ کەس پێیان وایە کەخواردەمەنی ئاستی سەرسامی پیاو زیاتر دەکات

یانزەیەم ؛ . ئاستی کۆلیسترۆڵ و فشاری خوێن رێک دەخات: توێژینەوەیەکی زانکۆی شیکاگۆ مادەیەکی کیمیایی دۆزیوەتەوە بەناوی (Phial) کەلەنێو کەرەوزدایە و بەسوودە بۆ دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ بەرێژەی ٧% و فشاری خوێن بەرێژەی ١٨%.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *