تەندروستی

سوودەکانی  گوێزی هیندی 

دەنگی کورد
٣ی تەموزی٢٠١٨
گوێزی هیندی بە چەندین شێوە دەتوانرێت بخورێت و لە ئامادەکردنی خواردنەکاندا بەکاربهێنرێت، چونکە تامێکی خۆشی هەیە و بەسوودە، ئەمە جگەلەوەی لەرووی جوانکارییەوە دەتوانرێت کەڵکی لێوەربگیرێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی hiamag سوودەکانی خواردنی گوێزی هیندی و بەکارهێنانی بریتیە لە:

 

یەکەم- یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڵدان و چالاکی دەکات.

دووەم- چارەسەرێکی باشی نەخۆشی رەبووە.

سئیەم- یارمەتیدەرە بۆ پێدانی بریقە بە پێست و گەشانەوەی، هاوکات شێدارکردنی و پاراستنی لە چرچولۆچی.

چورەم- گوێزی هیندی دژە بەکتریا و میکرۆبە، یاریدەی زوو ساڕێژبوونی برینەکان دەدات.

پینجەم- یاریدەی زوو چاکبوونەوە لە ئەنفلۆنزا و هەوکردنی قورگ دەدات.

شەشەم- بڕێکی زۆر کالسیۆمی تێدایە، ئەمەش یاریدەی بەهێزبوونی ئێسک و ددان دەدات و دەیپارێزێت.

حەوتەم- گوێزی هیندی رۆڵی هەیە لە هێورکردنەوەی دەروونی و نەمانی دڵەڕاوکێ.

هەشتەم- قژ دەگەشێنێتەوە و بریقەداری دەکات، هاوکات لە هەڵوەرین دەیپارێزێت.

نۆیەم- ئاو بە لەش دەبەخشێت و وزەی پێدەدات، رێگانادات جەستە شەکەت بێت و تووشی ژەهراوی بوون بێت.

دەیەم- رێگا لە زیادبوونی کۆلیسترۆڵی خوێن دەگرێت.

یانزەیەم- دژی میکرۆبی ریخۆڵەیە، دەوڵەمەندە بە ترشی لۆریک کە دژە ڤایرۆس و بەکتریایە

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *