عێراقهەواڵی

پاسیکی گەشتیاری عێراقی لە ئیران وەردەگەڕێت 


دەنگی کورد
بەهۆى وەرگەڕانى پاسێکى گەشتیارى عێراقى لە ئێران، حەوت گەشتیار گیانیان لەدەستداو ١٧کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە، پاسێکى گەشتیارى کە ژمارەیەک گەشتیارى عێراقى تیدابووە لەسەر ڕێى نێوان شارى مەشهەد و ئەسفەهان وەرگەڕاوەو بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٧ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرجەم گەشتیارەکان دانیشتوى شارى بابل بوون و بەشێک لە بریندارەکانیش لە برینەکانیان سەختن.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *