تەندروستی

چوار رێنمایی بۆ دابەزاندنی کێشت


دەنگی کورد

بەپێی هەواڵێکی " rotana" ژەمی بەیانی و نیوەڕۆ گرنگترین کاتە، بۆ ئەوەی سیستمێکی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکەین و کێشی لەشمان کەمبکەینەوە، کەواتە ئەم چوار رێنماییە پەیڕەوبکە:

یەکەم: پێش نانی بەیانی راهێنانی وەرزشی ئەنجام بدە، هەم چەوریەکی باش دەتوێتەوە، هەم جەستەت چالاک دەبێت، بەڵام راهێنانەکان بەپێی توانای جەستەت دیاریبکە.

دووەم: ئەگەر هەست بە برسێتی زۆر کرد، پێش ژەمی نیوەڕۆ، میوە بخۆ، چونکە رێژەی کالۆری تێیدا کەمە و دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان، هاوکات تێرتدەکات، بەتایبەت سێو.

سێیەم:بایەخ بە خواردنەوەی ئاو بدە، لەنێوان ژەمی بەیانی و نیوەڕۆ، چونکە رێژەی شێداری جەستە دەپارێزێت و چەوری دەتوێنێتەوە، وادەکات هەست بە تێری بکەیت، باشترینیش خواردنەوەی 8 کوپ ئاوە رۆژانە.

چوارەم:پێویستە ژەمی نیوەڕۆ تەواو تەندروست بێت، دووربکەوەرەوە لە خواردنی خێرا و زۆر چەور، دوای نان خواردن راستەوخۆ مەخەوە، کێشت زیاد دەکات، هیچ چالاکیەکیش ئەنجام مەدە..

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *