عێراقهەواڵی

عه‌بادى تاكە كاندیدە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران


دەنگی کورد
سەركردەیەكی پارتی دەعوەی ئیسلامی ئاشكرایدەكات، حه‌یده‌ر عه‌بادى تاكە كاندیدیانە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.

عەلی عەلاق، یەكێك لە سەركردەكانی پارتی دەعوەی ئیسلامی رایگەیاند، پارتەكە جگە لە حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسڕ، كەسی تری بەشێوەیەكی فەرمی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید نەكردووە.

لە لێدوانێكیدا عەلاق وتیشی، سەرۆك وەزیرانی ئێستا كاندیدی ئیئتیلافی نەسڕە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، پارتی دەعوەی ئیسلامییش جگە لە عەبادی، تا ئێستا كەسی تری بە فەرمیی بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە كاندیدنەكردووە.

هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه‌، ئەو هەواڵانەش كە باس لە كاندیدكردنی چەند كەسێكی تری ناو پارتی دەعوەی ئیسلامی دەكەن، دوورن لە ڕاستییەوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *