عێراقهەواڵی

بەغدا.. لەتەقینەوەی دوو بۆمبەوە کەسێک گیانی لەدەستدا 


دەنگی کورد
بە هۆى تەقینەوەى دوو بۆمبەوە لە باکورى بەغدا کەسێک گیانى لەدەستدا و ١١ کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەکى ئەمنى لە شارى بەغدا ئاماژەى بەوەکرد، تەقینەوەکە لەڕێى دوو بۆمبى چێنراوەوە لە ناو بازارى کڕین و فرۆشتنى باڵندە لە گەرەکى شوعلەى بەغدا ڕوویانداوە.

دواى تەقینەوەکە تەرمى کوژراوەکە بۆ پزیشکى دادى بەغدا گوازراوەتەوە و بریندارەکانیش بۆ چارەسەرکردن رەوانەى نەخۆشخانە کراون .

هاوکات تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیاریەتى ئەنجامدانى تەقینەوەکەى لە ئەستۆ نەگرتووە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *