عێراقهەواڵی

عێراق .. ئاماری توشبووانی نەخۆشی تای خوێنبه‌ربوونی بڵاوکردەوە

 

دەنگی کورد
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا هەشت حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراون، و شەش لە توشبووەکان گیانیان لەدەستداوە.

سه‌یف ئه‌لبه‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری توشبووانی تای خوێنبه‌ربوونی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، ئه‌مساڵ توشبووان به‌و په‌تایه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو كه‌متره و تا ئێستاش هەشت حاڵه‌تی توشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆماركراوه‌، شه‌ش له‌ توشبووه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و یه‌ك حاڵه‌تیش چاكبووه‌ته‌وه‌ و یه‌كێكی دیكه‌ش له‌ژێر چاره‌سه‌ردایه‌.

ئەوەشی ڕاگه‌یاند، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو نەخۆشییە ئەنجامداوە، ئەگەر کەسێک گومانی نەخۆشییەکەشی لێبکرێت ده‌خرێتە ژێر چاودێری و پشکنینی بۆ دەکرێت.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی ته‌مموزی ٢٠١٨، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا كۆنتڕۆڵكردنی تای خوێنبه‌ربوونی ڕاگه‌یاند و داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد په‌یڕه‌وی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن و گۆشت له‌و سه‌ربڕینخانانه‌ بكڕن كه‌ مۆڵه‌تی یاساییان هه‌یه.

دوێنێش وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن دینار بۆ کڕینی دەرمان و ڕشاندن تەرخانکراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون.

ڕۆژی ٣ی مانگی ڕابردووش، نەخۆشخانەی ئاشتى لە سۆران ڕایگەیاند بە گومانى نەخۆشییەکى ڤایرۆسی تایبەت نەخۆشێکیان ڕەوانەى هەولێر کردووە و گوماندەکرێت توشی ڤایرۆسی کۆنگۆ (تای خوێنبەربوون) بوبێت.

تای خوێنبەربوون یان نەخۆشی كۆنگۆ یەكێكە لە نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان كە لەڕێگەی ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *