عێراقهەواڵی

  تکریت: گۆڕێکی بەکۆمەڵی دۆزرایەوە 


دەنگی کورد

ئەمڕۆ یەکشەممە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە تکریت دۆزرایەوە کە ڕوفاتی ٣٦ سەربازی تێدایە کە لە ڕووداوی کۆمەڵکوژی سپایکەردا لەلایەن داعشەوە کوژراون.

لیژنەی بەزیندووڕاگرتنی کۆمەڵکوژی سپایکەر لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە "ئەمڕۆ ١٧هەمین گۆڕی بەکۆمەڵی سپایکەر دۆزراوەتەوە کە تەرمی ٣٦ کەسی تێدابووە".

ڕاشیگەیاند "گۆڕە بەکۆمەڵەکە دەکەوێتە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی لە شارەکە".

ساڵی ٢٠١٤ چەکدارانی داعش دەستیان گرت بەسەر شاری تکریت و کەمپی سەربازی سپایکەر لەو شارەدا، کە هەزار و ٧٠٠ سەربازی تێدابوو، بەڵام سەربازەکان نەیانتوانی دەربازیان بێت و بەدیل کەوتنە دەستی داعش. دواتر چەکدارانی داعش سەربازەکانی کۆمەڵکوژکرد و چەند دیمەنێکی ڤیدیۆیی ساتی کوشتنەکەشیانی بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستی عێراق تا ئێستا تەرمی ٧٣٤ کەسیان دۆزراونەتەوە.


 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *