جیهانهەواڵی

تورکیا.. ٢٤ کەس گیانیانلەدەستدا

 

دەنگی کورد
دوای ئەوەى شەمەندەفەرێک لە تورکیا بە ٣٦٢ سەرنشینەوە  لە سەر ڕێڕەوی خۆی دەرچوو و وەرگەڕاو  بەو هۆیەوە ٢٤ کەس گیانیانلەدەستداوە و ١٨٤ کەسیش برینداربوون.

وەزیری تەندروستى تورکیا ڕایگەیاندووە، هەر لە دوای ڕووداوەکە تیمەکانى فریاگوزاری گەیشتوونەتە  شوێنى ڕووداوەکە و بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دەرکەوتووە کە ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا لەبارەی رووداوەکە رایگەیاندووە، بەھۆی بارینی بارانێکی بەخوڕ، خۆڵی نێوان رێڕەوی شەمەندەفەر و مەنفەزەکان رۆچووە و، بەم ھۆیەوەش رووداوەکەی لێکەوتووەتەوە. 


ئاماژە بەوەشکراوە، شەمەندەفەرێکە شەش فارگۆنی بووە و بە ٣٦٢ نەفەر و شەش کارمەندەوە لە ١٦٢ەمین کیلۆمەتری رێگای نێوان چۆرلو- بالابانلی لە کاتژمێر ٥ی ئێوارەی دوێنێ لە رێڕەوی خۆی دەرچووە و بەم ھۆیەوەش پێنج فارگۆن وەڕگەڕاون. 

هاوکات، کە ھەر سێ وەزارەتی تەندروستی، ناوخۆ و گەیاندن و گواستنەوە و دەریاوانی لە چوارچێوەی ھەماھەنگی کار دەکەن و ھێلیکۆپتەری فریاگوزاری وەزارەتی تەندروستی و ھێلیکۆپتەری فریاکەوتنی وەزارەتی ناوخۆ گەیشتوونەتە ناوچەکە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *