جیهانهەواڵی

تێرێزا مەی: بەریتانیا ڕیفراندۆمێکی تر ناکات

 

دەنگی کورد

تێرێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕیفراندۆمێکی دیکە بۆ جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا ناکات چونکە بەریتانیا بڕیاری داوە کە یەکێتییەکە بەجێبهێڵێت.

لە دانیشتنی پەرلەمانی بەریتانیاندا، دەیڤد لامی پەرلەمانتاری پارتی کرێکاران وتی "لە ئێستادا وڵات و حکومەت دابەشبوون، بۆیە دەنگدانێکی دیکە لەبارەی ڕێککەوتنی کشانەوە لە یەکێتی ئەوروپا پێویستە."

بەڵام لە وەڵامدا مەی ڕایگەیاند "ئەو کارە جێبەجێ ناکەم چونکە ئەم پەرلەمانە بژاردەی دەنگدانی بە گەلی بەریتانیا دا و ئەوانیش دەنگیان بۆ جیابوونەوە لە یەکێتییەکە دا."

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ بۆریس جۆنسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە و لە نامەیەکدا هۆشداری دایە مەی کە بەریتانیا دەبێتە دوای جیابوونەوەی لە یەکێتی ئەوروپا دەبێتە داگیرکەری یەکێتییەکە.

مەی لە وەڵامی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی جۆنسۆندا وتیشی "ئەگەر ناتوانیت ئەو پاڵپشتییە دابین بکەیت کە ئێمە پێویستمانە بۆ پاراستنی ڕێککەوتنەکە، ئەوا ڕاستە کە دەبێتە واز بهێنێت."

بڕیارە لە ٢٩ی مانگی ئازاری ساڵی داهاتوودا بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بکشێتەوە، بەڵام هەوڵەکانی مەی بۆ کۆتایی هێنان بە ستراتیژیی کشانەوەکە ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆریس جۆنسن و وەزیری کاروباری کشانەوەکە دەیڤد دەیڤز وازیان لە پۆستەکانیان هێنا.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *