ئابووریهەواڵ

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى هەرێمدا


دەنگی کورد

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧٨ دۆلار و ٦٤ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٤ دۆلار و ٣٣ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نەوتی خاو ٧٥ دۆلاری بەخۆوە بینی و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤وە کە بە ٧٣ دۆلار و شەش سەنت بوو.

هاوکات ڕێکخراوی وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت "ئۆپیک" ڕۆژی ٢٢ی حوزەیرانی ڕابردوو ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی بڕی بەرھەمی نەوتی خاو، بڕیارەکەش لەم مانگەوە کاری پێدەکرێت

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *