جیهانهەواڵی

ئیسحاق جیهانگیری :واشنتن هەوڵ دەدات لە ڕێگەی فشاری ئابورییەوە شەقامی ئێران بجوڵێنێت 

 


دەنگی کورد

ئیسحاق جیهانگیری جێگری سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند، سزاکانی ئەمریکا کاریگەرییان دەبێت و زیان بە ئابوری وڵاتەکەی دەگەیەنن.

ناوبراو لە وتارێکدا لە ئەسفەهان ڕایگەیاند، واشنتن هەوڵ دەدات لە ڕێگەی فشاری ئابورییەوە شەقامی ئێرانی بجوڵێنێت و وتی "بە هەڵەدا دەچین ئەگەر پێمان وابێت شەڕی ئابوری ئەمریکا لە دژی ئێران کاریگەری نابێت."

ڕاشیگەیاند، ئەمریکا کاردەکات بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی ئێران بهێنێتە سەر سفر و هەوڵ دەدات هیچ کاڵایەکی دیکەی ئێران هەناردەی دەرەوە نەکرێت.

جیهانگیری وتیی "سەرەڕای سزاکانی ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران و بانکی ناوەندی ڕێوشوێنی پـێویستیان گرتووەتەبەر بۆ کارئاسانی لە پـرۆسە بانکییەکانی وڵاتەکە."

مانگی ئایاری ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران کشایەوە و جەند مەرجێکی سەرەکی دانا بۆ لابردنی سزاکانی سەر ئێران.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *