ئابووریهەواڵی

سلێمانی: بەهۆی دراوی تمەن و لێرە وە ژمارەیەک بازرگان مایەپوچ بون


دەنگی کورد

لە یەکێک لە بازارەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی لە چەند رۆژی رابردوودا بە ھۆی دابەزینی بەھای تمەنی ئێرانی و لیرەی تورکیەوە بەشێک لەو ھاووڵاتیانەی کاری ئەو دراوانە دەکەن مایەپوچ بوون، لەم راپۆرتەدا بەدواداچون بۆ ئەو بابەتە کراوە.

لە دابەزینی بەھای تمەن، سلێمانی پارێزگا ھاوسنورەکەی ئێران زۆرترین زیانى بەرکەوتووە، چونکە لەسەدا ٨٠ی ئەو کاڵایانەى دەهێنرێنە شارەکەوە لە ڕێى ئێرانەوە هاوردە دەکرێت.

ئەم ھاوڵاتیە ٢١ ساڵە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی دراو ئاڵوگۆڕ دەکات بەتایبەت تمەن و دینار، ئەو یەکێکە لەو کەسانەى بەهۆى نزمبونەوەی بەھای تمەنەوە زیانى زۆرى بەرکەوتووە و دەڵێت خۆی و چەند کەسێکى تر کە هەمان کاردەکەن دوکانەکانیان داخستوە و وازیان لەکارەکەیان ھێناوە.

ئەم پیاوە کە لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی سلێمانی بە کاکە حەمەی پێشبینی ناسراوە دەڵێت، ھیچکات بە قەد ئێستا بەهاى تمەن دابەزینى بەخۆوە نەبینیوە و ئەو کەسانەشی کاری ئاڵوگۆڕی تمەن دەکەن زۆرترین زیانیان بەرکەوتوە.

ژوری بازرگانی سلێمانیش باس لەوەدەکات دابەزینی بەھای تمەن کاریگەری لەسەر ئەو بازرگانانە کردووە کە لە نێوان ھەرێم و ئێراندا کاردەکەن، ھەرچەندە ئاماری رەسمیان لەبەردەستدا نەبوو، بەڵام باس لەوەدەکەن چەند کەسێک مایەپوچ بوون و  سەدان کەسیش زیانێکی زۆریان کردوە.

سزاکانى سەر ئێران وایانکردوە بەھای تمەن بەرێژەیەکى بەرچاو دابەزێت، بەجۆرێک ١٠٠ ھەزار تمەن بەرامبەرە بە ١٦ ھەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی و یەکەمجارە ئەو دابەزینە تۆمار بکات.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *