
دەنگی کورد
پۆلیسی ڕاپەرین ڕایگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر ٨:٣٠ خولەک لە گوندی دووگومان سەربە ناحیەی سەنگەسەر لە قەزای قەڵادزێ ئافرەتێک خۆی بە پەت خنکاندووە.
پۆلیسی ڕاپەرین لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەمشەو کاتژمێر ٨:٣٠ خولەک ئافرەتێک بە خنکاوی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و بە وتەی کەسوکاری لە ماڵ بە پەت خۆی خنکاندووە و دایکی دوو منداڵیشە.
ڕونیشیکردووەتەوە، ئافرەتەکە دانیشتووی گوندی دووگومانی سەربە ناحیەی سەنگەسەرە، ناوی (س. ئـ. ئـ) و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٠ و پیشەی ژنی ماڵە.
پۆلیسی باسی لەوەش کردووە، پاش توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە و تائێستا هۆکارەکەی نەزانراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکەش کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.