کوردستانهەواڵی

 سلێمانی : بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە گەنجێكی ١٧ ساڵ گیانی لەدەستدا

 

دەنگی کورد
  پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند،  بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێكەوە لەسەر ڕێگای سیتەك – سلێمانی گەنجێكی ١٧ ساڵ گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەوەشی ڕاگەیاند،  گەنجەكە ناوی ( چ ، ع ، ق ) لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠١ ەو تانكەری ئاوی پێبووە و لەسەر ڕێگای سیتەك – سلێمانی تانكەرەكەی وەرگەڕاوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان بەبرینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا .

پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکردووە، لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی (پۆلیسی سیتەك) ەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *