کوردستانهەواڵی

سنە:بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە  ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا

 

دەنگی کورد 
ساڵح زه‌ندی جێگری ئۆپراسیۆنی ڕێکخراوه‌ی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی سنه‌ ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە کە دواتر ئاگری لێکەوتووەتەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

زەندی بە ئاژانسی میهری ڕاگەیاند، کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتووچوو له‌ نێوان پاسێکی گەشتیاری و تانکه‌رێکی هه‌ڵگری سوته‌مه‌نی ڕوویداوه‌ که‌ ئاگرێکی زۆری لێکه‌وته‌وه و بەهۆیەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ڕووداوەکەدا ١٨ هەزار لیتر سوتەمەنی گڕی گرت و دوو ئۆتۆمبێلی دیکه‌ش سوتاون که‌ له‌و کاته‌دا به‌و ڕێگایه‌دا تێپەڕیون.

وتیشی،۱۲ که‌س له‌ ناو پاسه‌که‌دا و کەسێکی دیکەش له‌ ناو بارهه‌ڵگرکه‌دا سوتاون، هەروەها حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

هاوکات هەر بەو بۆنەیەوە ئیداره‌ی پارێزگای کوردستان سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی بۆ ئه‌م ڕووداوه‌‌ ڕاگه‌یاند.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *