عێراقهەواڵی

عەبادی :داوای لە کۆمسیۆن کرد پەلە بکات لە ڕاگەیاندنی دەنگەکان

 

دەنگی کورد
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کرد پەلە بکات لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی ژماردنی دەستیی دەنگەکان.

حەیدەر عەبادی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا وتی، دۆخی وڵات لەوە زیاتر بەرگە ناگرێت، داوا لە کۆمسیۆن دەکەن پەلە بکات لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی پرۆسەکە، بۆ ئەوەی بەرەو پەرلەمان و حکومەتی نوێ هەنگاو بنێن.

هەروەها حەیدەر عەبادی جەختی لە دادگاییکردنی ئەو کەسانە کردەوە، کە لە ساختەکردن و یاریکردن بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە تێوەگلاون.

ئەمە لە کاتێکدایە پرۆسەی ژماردنەوەی دەستیی بۆ بەشێک لە دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کەرکوک و سلێمانی تەواو بووە و ئەمڕۆ لە هەولێر دەستیپێکرد

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *