جیهانهەواڵی

بەهۆی هەرەسی زەوییەوە ١٧٦ کەس لە ژاپۆن گیانیان لەدەستداوە

 

دەنگی کورد
بەهۆی لافاو و هەرەسی زەوییەوە ١٧٦ کەس لە ژاپۆن گیانیان لەدەستداوە و ئەوەش بە خراپترین کارەسات دادەنرێت لەدوای ساڵی ٢٠١١وە لەو وڵاتەدا.

میدیاکانی جیهان بڵاویانکردەوە، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی لافاو و هەرەسی زەوییەوە لە ژاپۆن ١٧٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، دوای ئەوەی دوێنێ ٢٦ کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا.

هاوکات بەرپرسانی ژاپۆن هۆشداری ئەوەیان داوە کە لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەگەری هەیە هەرەسی زەوی و هەورە بروسکە مەترسی زیاتر دروستبکەن.

شینزۆ ئابی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دوێنێ سەردانی ئۆکایامای کرد کە یەکێک بووە لەو شوێنانەی کارەساتەکە زۆرترین کاریگەری کردووەتە سەر.

بەهۆی کارەساتەکەوە سەدان هەزار کەس ناچار بوون ماڵوحاڵی خۆیان بەجێبهێڵن، ئەوانەشی کە نەیانتوانیوە بڕۆن لەسەر سەقفی خانووەکانیان ماونەتەوە تا خۆیان لە کاریگەری لافاوەکە بپارێزن.

حکومەتی ژاپۆن ٧٥ هەزار کەسی لە تیمەکانی فریاکەوتن لەو شوێنانە بڵاوکردووەتەوە کە کارەساتەکە کاریگەری کردووەتە سەریان.

ساڵی ٢٠١١، دوای ئەوەی بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ژاپۆن ڕوویدا، کارەساتی سونامی لێکەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *