کوردستانهەواڵی

سیاسەتی بەعەرەبکردنی بەعسییەکان بەردەوامە

دەنگی کورد

بەناو پارێزگاری کەرکوك، راکان جبوری لە نوسراوێکی فەرمییدا کە بۆ قائمقامییەتی قەزای دبسی ناردوە، لەسەر سکاڵای عەرەبێکی ھاوردە، داوا دەکات رێگە نەدرێت خاوەن زەوییە کوردەکان کشتوکاڵی لەسەر زەوییەکانیان بکەن.


بەپێی ئەو نوسراوەی کە رۆژی ٤ی تەموزی ٢٠١٨ی لەسەرە، راکان داوا دەکات لەسەر سکاڵای کەسێك بەناوی (عەلی حەواس الھەسمی) رێگە نەدرێت کەس کشتوکاڵ لەسەر ئەو زەوییانە بکات تا خاوەندارێتی یەکلا دەکرێتەوە.


 بەڕێوەبەری ناحییەی سەرگەڕان(لوقمان حوسێن ئەحمەد) نوسراوێکی بڵاو کراوەتەوە لەڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکەوە بەناونیشانی (کۆتا ئاگادارکردنەوە) تیایدا داوا لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی و نوێنەرانی کورد لە بەغداد دەکات:"تا کات ماوە بەدەنگ بێن لەسەر ئەو تەعریب و ئەنفالەی بە ھەمان یاسای پێشووتری بەعسییەکان  پەیڕەو دەکرێت".
لە نوسراوەکەی ئەو بەڕێوەبەری ناحییەدا ھاتووە:"دەستپێکردنەوەی سیاسەتی شۆڤێنی تەعریب و دەرکردنی کورد لەشوێنی باوباپیرانیان و ھێنانەوەی عەرەبە ھاوردەکان بەشێوازێکی رێکخراو سیستماتیکە".

لوقمان حوسێن ھەروەھا ئاماژەی بەوەیش کردوە :"بەھۆی بەرتەوازەیی کورد و رێنەگرتن لەو پرۆسەیە، پارێزگاری سەپێنراو کاری خۆی کرد و ھەزارەھا عەرەبی تەعریبی ھێنایەوە ناو شار و سنورەکە پاساوی قانونی و بەڵگەی بۆ دروستکردن، بەتایبەت لە سنوری ناحییەی سەرگەڕان و قەزای دبس، عەرەبە ھاوردەکانی ھێنایەوەو کردوونی بە حەشدی عەشایەری و پڕ چەکیکردوون و بەپشتگیری پارێزگار و حەشدی شەعبی و پۆلیسی ئیتیحادی کوردەکان دەرەکەن".

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *