جیهانهەواڵی

 ئیسرائیل :  سوریای لەنزیک جۆلان بۆردومان کرد


دەمگی کورد

سوپای ئیسرائیل پێگەکانی سوپای سوریای لەنزیک جۆلان بۆردومان کرد و تەنیا زیانی مادی لێکەوتەوە.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوری ئاسمانی ئیسرائیلی بەزاندووە، وەک وەڵامدانەوەیەک هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر سێ پێگەی سوپای سوریا.

ئەوەشی وت، فڕۆکەکەیان لە باکوری ئیسرائیل خستووەتە خوارەوە و هێرشە ئاسمانییەکانیشیان زیانی مادی کەمیان هەبووە.

هاوکات سوپای ئیسرائیل ڕژێمی سوریا بە بەرپرسیار دەزانێت لەو چالاکیانەی لە سنوری خۆیدا ئەنجام دەرێن و هۆشداریشی دەداتێ لە هێرشی دیکە دژی ئیسرائیل.

پێشتریش ئیسرائیل هۆشداری دایە هەریەکە لە ڕژێمی سوریا و ڕوسیا کە ئەگەر زیاتر لە سنوری جۆلان بڵاوببنەوە، هێرش دەکەنە سەر سوپای سوریا.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *