کوردستانهەواڵی

 ڕاپەرین: کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ خۆی سوتاند

 

دەنگی کورد

پۆلیسی ڕاپەرین ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنە سەربە قەزای ڕانیە خۆی سوتاند و گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی ڕاپەرین لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بە ئەوە کرد، شەوی ڕابردوو کاتژمێر ۱۱ی شەو تەرمی کچێکی تەمەن ۱٥ ساڵ بەناوی ( ڕ.ز.ق ) دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنە سەربە قەزای ڕانیە کە پیشەی خوێندکارە بە سوتاوی گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشی ڕانیە.

ئەوەشی خستەڕوو، دەستبەجێ ئەفسەری ئێشکگری بەشی پۆلیسی ڕانیە و تیمەکانی بەڵگەی تاوان و بنکەی پۆلیسی بیتوێن گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە و ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە.

پۆلیسی ڕاپەرین لە زاری دایکی کچە تەمەن ١٥ ساڵەکەوە باسی لەوەشکردووە، ڕوداوەکە لە کاتێکدابووە کە کچەکەیان بە ناوی ئیشکردنی ناو ماڵ چۆتە سەربان بەڵام لەوکاتەدا لە تەنکی نەوتەوە نەوتی کردووە بەخۆیدا و گڕی لەخۆی بەرداوە، بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، تەرمی کچەکە بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی ڕێژەی سوتانەکەی لە ۱۰۰٪ بووە، دوای ئەنجامدانی توێکاری ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، لەسەر ڕوداوەکە کەس دەسگیر نەکراوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *