عێراقهەواڵی

دژی نەبوونی خزمەتگوزاری لە بەسڕە خۆپیشاندان ئەنجام درا

 

دەنگی کورد

دژی کەمی ئاو و کارەبا و نەبوونى خزمەتگوزاری پێویست، لەچەند ناوچەیەکى بەسڕە خۆپیشاندان ئەنجامدرا و دواتریش پێکدادان و گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا ڕویدا.

خۆپیشاندانەکە لەلایەن دانیشتوانى هەردوو کێڵگەى نەوتى ڕۆژئاواى قوڕنەى یەک و دوو ئەنجامدرا و تێیدا خۆپیشاندەران داواى باشکردنى دۆخى کار و دابینکردنى ئاو و کارەبایان دەکرد.

بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانیش، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا کردوو، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران برینداربوون.

ئەوەش لە دوای ئەوە دێت کە لە خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە خۆپیشاندەرێک کوژرا و سیانى دیکەش برینداربوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆى کەمی خزمەتگوزاریی ئاو و کارەبا و زیادبوونى ڕێژەى بێکارییەوە لەسەرەتاى مانگى تەمووزى ئەمساڵەوە لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق خۆپیشاندان دەستى پێکردووە و تائێستا بەردەوامە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *