کوردستانهەواڵی

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا


دەنگی کورد
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ناحیەی پیرەمەگرون دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و دوو هاوڵاتی دیکەش برینداربوون کە هەرچواریان ئەندامانی یەک خێزانن.

قادر فەقێ لێپرسراوی بنکەی هاتوچۆی پیرەمەگرون ڕاگەیاند، کاتژمێر ٩ی ئەمشەو و لەسەر ڕێگای نێوان سلێمانی – دوکان ئۆتۆمبێلێک بەهۆی تێژڕەوییەوە وەرگەڕاوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە هاوسەر و منداڵێکی شۆفیری ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە و شۆفیر و منداڵێکی تری برینداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان تەرمی دوو هاوڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كراون و بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانە گواسترانەتەوە.

قادر فەقێ ڕاشیگەیاند، لەلایەن بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرونەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بە پێی ماددەی ٢٤ی هاتوچۆ ڕاگیراوە .

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *