جیهانهەواڵی

بەریتانیا.. خۆپیشاندەران نایانەویت ترەمپ لەوڵاتەکەیان بیت 


دەنگی کورد
خۆپیشاندان لە دژی سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەریتانیا لە زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی فراوان بەردەوامە. 


گرووپێک لە خۆپیشاندەران بەدەستپێشخەری رێکخراوی "لە دژی نەتەوەپەرستی بوەستە" ( Stand Up To Racism)، ھەروەھا رێکخراوی "ھاوپەیمانی راگرتنی شەڕ" کە دوو رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنین و لە دژی ھەڵگیرساندنی شەڕن، لە پێش بینایەی تایبەتی سەرۆکایەتی وەزیرانی بریتانیا کۆبوونەوە. 

ھاوکات لە دوای ئەوەی خۆپیشاندەران زانیوویانە کە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مەی، لەم شوێنە لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە، داوایان لەم سەرکردە بەریتانییە کردووه‌ کە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ھەڵبوەشێنێتەوە. 

خۆپیشاندەران رەخنەیان لە سیاسەتی ترەمپ گرت و رایانگەیاند کە نایەنەوێت ئەو لە بەریتانیا بێت و بەرگرییان لەوەشکرد کە ئەو کەسێکی نەتەوەپەرست و دژی ئافرەته‌. 

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە سەردانێکی چوار رۆژە بۆ بەریتانیا و سکۆتلەندا گەیشتە ناوچەکە و چاوەڕوانیش دەکرێت تا کۆتاییھاتنی سەردانەکەی ترەمپ خۆپیشاندانەکان بە شێوەیەکی فراوان بەردەوام بن. 

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *