عێراقهەواڵی

نەجەف :گەشتەکانی ئەو فڕۆکەخانە دەستپێکردووەتەوە 


دەنگی کورد

لە دوای ئەوەی خۆپیشاندەران لە فڕۆکەخانەی نەجەف کشانەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆگەشتەکانی ئەو فڕۆکەخانەیە دەستپێکردووەتەوە    .

دوێنێ لە دوای ئەوەی سنوری خۆپیشاندانەکانی  ناوەڕاست و باشوری عێراق فراوانبوو لە دژی کەمی خزمەتگوزاری و خۆپیشاندەران لە نەجەف ھێرشیانکردە سەر فڕۆکەخانەی شارەکە و بەو ھۆیەشەوە گەشتەکان تیایدا ڕاگیرابوون.

ھەر ئەمڕۆش بە ھۆی ھێوربوونەوەی دۆخی شارەکە تاڕادەیەک حکومەت و ھێزە ئەمنییەکان قەدەغەی ھاتوچۆیان لەسەر شارەکە ھەڵگرتووە.

ئەوە لەکاتێکدایە  دوێنێ ھەینی ھاووڵاتیانی پارێزگای میسان لە باشوری عێراق بەھۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و نەبوونی ھەلی کار لە پارێزگاکە ڕژانە سەر شەقامەکان، بەڵام لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بەرپەرچدرانەوە وھەوڵی بڵاوەپێکردنیان دراوە کە لە دەوروبەری باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگاکە کۆبووبوونەوە.

لەلایەکی ترەوە میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن، ھێزێکی دژە تیرۆری عێراق بەرەو شاری بەسرە بەڕێکەوتووە، بەمەبەستی پاراستنی کێڵگە و دامەزراوە نەوتییەکان لە مەترسی ھێرشی خۆپیشاندەراندان بۆ سەریان.

ھاوکات پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، درەنگانی ئەمشەو ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی بەغدا گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامداوە و لە سەرجەم ناوچەکانی ئەو شارەوە بەرەو گۆڕەپانی تەحریر بەڕێککەوتوون.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *