تەندروستی

توێژینەوە: وێنەی سێڵفی دەبێتەهۆی زیادبوونی پەستانی دەروونیی و بێهیوایی


دەنگی کورد

بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستی کە پەیمانگای "بێرمینگهام" ئەنجامیداوە، ئەو منداڵ و تازە پێگەیشتووانەی کە ئالوودەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوون و بە ڕێژەیەکی زۆر وێنەی سێڵفی دەگرن، کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر لایەنی دەروونیی و توشبوونیان بە دڵەڕاوکێ و بێهیوایی.


لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە وێنەی سێڵفی پەستانی دەروونیی زۆر دەخاتەسەر ئەو کەسانەی کە بە بەردەوامی وێنەی سێڵفی دەگرن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکەنەوە، ئەویش بەهۆی بەراوردکارییان بە کەسانی ترەوە ڕوودەدات.


ماڵپەڕی "بەزکیتۆ" ئاماژەی بە وتەیەکی ڤیکتۆریا جودیری پزیشک داوە کە وتوویەتی، ئەو وێنەیەی کە کەسایەتییە دیارەکان و هونەرمەندان بڵاویدەکەنەوە کاریگەریی زۆر لەسەر تازە پێگەیشتووان نابێت، چونکە دەزانن ئەو کەسانە بەهۆی ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەریی جوانکارییەوە جوان و سەرنجڕاکێش دەردەکەون، بەڵام لە هەمانکاتدا خۆیان بەو کەسانە بەراورد دەکەن، ئەمەش دەرئەنجامەکەی دەبێتەهۆی زیادبوونی پەستانی دەروونیی و ڕازینەبوون بە جوانی خۆیان.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *