عێراقهەواڵی

موسەنا:خۆپیشاندەران دەستیان بە مانگرتن کرد

 

 

دەنگی کورد
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی ناوخۆ وەرگیراون، سەدان کەس لە پارێزگای موسەنای باشووری عێراق ناڕەزایەتییان لە بەرامبەر کەمی کارەبا و بێکاری و کەمی خزمەتگوزاری گشتی دەربڕی و، دەستیان بە مانگرتن کردووە.

 

لەلایەکی دیکەش کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤ-ی سەر بە پەرلەمانی عێراق داوایان لە سەرۆکوەزیران حەیدەر عەبادی کرد کە سەرپەرشتی ئیدارەی پارێزگای زیقار بکات، چونکە بە تەواوی ئەو پارێزگایە بێ بەشە لە خزمەتگوزاری کەرتی گشتی. 

زێدان خەلەف  ئەندامی کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤی پەرلەمان رایگەیاند ، لێکۆڵینەوەیان لە ناوچەکەدا کردووە و، ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە ئەو پارێزگایە بە تەواوی بێ بەشە لە خزمەتگوزاری کەرتی گشتی. 

جەختیشی لەوە کردەوە، بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری پێشکەش بەم پارێزگایە بکرێت، ئەوا پێویستە راستەوخۆ حەیدەر عەبادی سەرپەرشتی ئیدارەی ئەو ناوچەیە بکات.

ماوەی سێ ھەفتەیە خۆپیشاندان لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی باشووری عێراق بە ھۆی نەبوونی دەرفەتی کار، خراپی رەوشی خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو و کارەبا بەردەوامە و تا دێت بازنەی خۆپیشاندنەکان فراوانتر دەبێت. 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *