عێراقهەواڵی

عێراق: ژمارەیەک تیرۆریست بە شەهید تۆمار کراون

 
دەنگی کورد
فەرمانگەى قوربانیانى ئۆپراسیۆنە جەنگی و هەڵە سەربازى و کردەوە تیرۆریستیەکان لە دامەزراوەى شەهیدانى عێراق ئاشکرایکرد مامەڵەى ١٥٠ تیرۆریست لە ناوچە ئازادکراوەکان وەک شەهید تۆمار کراون.

تارق مەندەلاوى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەکە لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،" فەرمانگەکەیان لیژنەى بەدواداچون و پێداچونەوەى بۆ هەموو ئەو بڕیارانە هەیە کە گەندەڵیان تێدا کراوە یان خاوەنەکانیان لە تیرۆریستەکانن".

ڕوونیکردەوە، نوسینگەى ئەمیندارى گشتى ئەنجومەنى وەزیران داوایکردوە پێداچونەوە بە هەموو ئەو دۆسێیانەدا بکرێت کە لە دوای ساڵى ٢٠١٤ەوە پێشکەشکراون ئەمەش بۆ ئەوەى مامەڵەى ئەو تیرۆریستانە ئاشکرا ببێت کە کەسوکاریان وەک شەهید خستونیانەتەڕوو.

مەندەلاوى ئاماژەى بەوەشکرد، "فەرمانگەکەیان زیاتر لە ١٥٠ مەمەڵەى لە پارێزگاکانى ئەنبار و دیالە و سەڵاحەدین و نەینەوا و دەوروبەرى بەغدا ئاشکرا کردوە کە تیرۆریست بوون و تاوانیان بەرامبەر رۆڵەکانى گەل و هێزە ئەمنییەکان ئەنجامداوە و کەسوکاریان بە شەهید و قوربانیانى هەڵە سەربازى و کردەوە تیرۆریستیەکانیان داناون، لەوەشدا دەڵاڵەکان لە بەرامبەر پارەیەکى کەمدا هاوکاریان بوون".

بەڕێوەبەرى فەرمانگەى قوربانیانى ئۆپراسیۆنە جەنگی و هەڵە سەربازى و کردەوە تیرۆریستیەکان ڕوونیکردەوە، ئاشکرابوونى ئەو مامەڵانە دواى ئەوە هات کە وەزارەتى تەندروستى پێداچونەوەى بە بەڵگەنامەى مردنى ئەو کەسانەدا کردوە، و هاوکات وردبینى ئەمنى بەردەوامى هەواڵگرى و لێکۆڵینەوەکانى وەزارەتى ناوخۆ ڕۆڵى گرنگى هەبووە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *