جیهانهەواڵی

ئیندۆنیزیا : ژمارەی گیانلەدەستداوانی بوومەلەرزەکە گەیشتە ٩٠ کەس

دەنگی کورد

ئاژانسەکە، ئەمڕۆ، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند زۆربەی کوژراوەکان لە بەشی باکوری دورگەی لۆمبۆکن لە نزیک سەنتەری بومەلەرزەکە کە گوژمەکەی ٦،٩ پلە بووە
.
وتەبێژی ئاژانسەکەش ڕوونیکردەوە، دوو کەسی تریش لە دورگەی بالی کوژارون وپێشبینیش دەکرێت ژمارەی قوربانیەکان زیاتربیت لە ٩٠ کەس و بەرز ببێتەوە.

وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی کۆکردنەوەی زانیاری و داتاکان و ھەوڵەکانی ڕزگارکردن بەردەوامییان ھەیە و ھیچ بیانییەکیش لە نێو کوژاروەکاندا نیە.

بەھۆی بومەلەرزەکەوە ترس و دڵە ڕاوکێیەکی زۆر لەناودانیشتوانی ئەو دورگەیەدا بڵاو بووەتەوە و بەرپرسانی ئاژانسی نیشتیمانی کارەساتەکانی ئەو وڵاتەش ئاماژەیان بەوەکرد ئەگەر ھەیە تسۆنامی ڕووبدات بەڵام بە پێی پیشبنیەکانی ئەوان پلەکەی بەرز نابێت و مەترسی دروست ناکات.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *