
دەنگی کورد
بە ھۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە لە یەکێک لە بارەگاکانی حەشدی شەعبیدا لە باکوری کەربەلا کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی تەقییەوە.
لەلایەکیترەوە کاتژمێر١٠:٤٠ خولەکی ئەمشەو کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە فێرگەی سەربازی کانی قرژاڵە لەسەر رێگای ھەولێر_ موسڵ تەقییەوە و تا ئێستا ھۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە.
ھاوکات لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ڕانیە چەندین کۆگای چەک و تەقەمەنی ھێزەکانی پێشمەرگە تەقییەوە و چەندین کاردانەوەی بەدوای خۆیدا ھێنا، کاردانەوە و زانیارییەکان لەسەر ئەوەن بۆ مەرامێک سووتێنراون و تەقێنراونەتەوە.