عێراقهەواڵی

عێراق:ئەمڕۆ دوای چەند مانگ ئەنجامی دەنگەکان ڕادەگەیەنرێت

دەنگی کورد
ئەمڕۆ ئەنجامی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق ڕادەگەیەنرێت.

دادوەرە دانراوەکان دوای تەواوبوونی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی تەواوی وێستەگەکانی کەرخی بەغدا پرۆسەی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەنگەکان کۆتایی ھاتووە.

ئەمڕۆ لەسەر شاشەی کەناڵی “العراقیە ئای ئێم ئێن” ئەنجامی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق ڕادەگەیەنرێت. ھەروەک ٥ وێستگە لە وێستگەکانی کەرخ دوور خراونەتەوە بەھۆی نەبوونی تۆماری دەنگدەران و بارکۆدەوە.

ھەڵبژاردنی پەڕلەمان لە عێراق لە ١٢ی ئایاری ڕابردودا بەڕێوەچوو، بەڵام بەھۆی ئەنجامدانی ساختەکارییەوە ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن دواکەوت.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *