جیهانهەواڵی

روونکردنەوەی یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی ئێران

دەنگی کورد
یەکێتیی ئەوروپا، فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکی ھاوبەشدا ئاماژەیان بەوە کرد کە بەپابەندبوون بە یاسای یەکێتیی ئەوروپا و بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، سوورن لەسەر پاراستنی ئەو کۆمپانیا ئەورووپیانەی بازرگانی شەرعی لەگەڵ ئێران بەڕێوەدەبەن.

یەکێتیی ئەوروپا و وەزیرانی دەرەوەی ئەو سێ وڵاتە راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک کە لە ١٤ی تەمووزی ٢٠١٥دا واژووکرا و لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ چووە بواری جێبەجێکردنەوە و ناوی “پلانی ھاوبەشی گشتگیر”ی لێنرا، لەگەڵ خستەکاری یەکەم قۆناغی ئەو سزایانەی بەسەر ئێراندا دەسەپێندرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا نیگەرانی قووڵ خراوەتەڕوو لەبارەی بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنەکە و خستەکاری سزاکان و ھاتووە “بەپابەندبوون بە یاسای یەکێتیی ئەوروپا و بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، سوورین لەسەر پاراستنی ئەو کۆمپانیا ئەوروپیانەی بازرگانی شەرعی لەگەڵ ئێران بەڕێوەدەبەن”. ھەروەھا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە لە سبەینێوە “یاسای رێگریکردن” کە بە مەبەستی پاراستنی کۆمپانیاکانی یەکێتیی ئەوروپا نویکراوەتەوە دەخرێتەکار.

لە راگەیەندراوەکەدا باسکراوە، وەک چۆن لە ١١ راپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی (UAEA)یشدا باسکراوە، ئێران پابەندی مەرجەکانی KOEP بووە و ئەم رێککەوتنە گرنگیی زۆری ھەیە بۆ ئەوروپا و ناوچەکە و جیھان و گرنتیی ئەمنییە و لە دەقەکەیدا ھاتووە، “ئومێدەوارین ئێران بەردەوام بێت لە پابەندبوون بە ھەموو بەڵێنەکانی لەچوارچێوەی KOEP دا.”

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، پاراستنی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران، بابەتێکە پەیوەندیی بەڕێزگرتن لە رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و ئاسایشی نێودەوڵەتییەوەیە و ئەو وڵاتانەی واژوویان لەسەر KOEP کردووە و وڵاتانی لایەنی سێیەم کە پشتگیریی رێککەوتنەکەیان کردووە، بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ ئێران.

ئەمەش لە کاتێکدایە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران راگەیاند و ئاشکرای کرد کە سزا بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنن.

دوای ئەو بڕیارەی ترەمپ، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، شەشی ئاب یەکەم پاکێجی سزاکان و چواری تشرینی دووەمیش، دووەم پاکێجی سزاکانی سەر ئێران دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *