جیهانهەواڵی

ترەمپ:بڕیارنامەیەکی لەبارەی ئێران واژوو کرد

دەنگی کورد
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیارنامەیەکی نوێی پەیوەندیدار بە سەپاندنی سزا بەسەر ئەو لایەنانەی کە پێشێڵی گەمارۆکانی سەر ئێران دەکەن واژوو کرد.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی جێبەجێکردنی سزاکانی سەر ئێران، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بڕیارنامەیەکی پەیوەندیدار بە سزادانی ئەو لایەنانەی کە گەمارۆکەی ئێران پێشێڵ دەکەن واژوو کرد و ئەمەش لەلایەن کۆشکی سپییەوە بڵاوکراوەتەوە.

ئەم بڕیارنامەیە لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناوەکی ئێران، رێگری لە پێشێڵکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران دەکات و سزای ئەو کەسانەش دەدرێ کە ھاوکاری ئێران دەکەن لە پێشێڵکردنی ئەو گەمارۆیانە.

بەپێی بڕیارنامەکە ” لە دوای ٧ی ئابی ٢٠١٨ ئەو کەسانەی کە ھاوکاری ئێران دەکەن لە دەستەبەرکردن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی و ماددە گرانبەھاکان و ئەو کەسانەی کە دەبنە سپۆنسەری دارایی و پشتیوانی تەکنەلۆژی ئێران دەکەن، لەلایەن ئەمریکاوە سزا دەدەرین”.

ترەمپ لە دوای ئەوەی بڕیارنامەکەی واژوو کردووە، ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەو بڕیارە ھاوپێچە لەگەڵ بڕیارەکەی ٨ی ئایاری رابردوو، ترەمپ لەمبارەیەوە وتوویەتی “خۆشحاڵم بە کشانەوەی زۆربەی کۆمپانیاکان لە بازاڕەکانی ئێران. بەشێکی وڵاتانیش رایانگەیاندووە کە رێژەی ھاوردەی نەوتی خاو لە ئێران کەمدەکەنەوە یانیش رادەگرن، بانگھێشتی گشت وڵاتەکان دەکەم کە ھەنگاوی پێویست بھاوێژن، بەمەبەستی گوشارخستنە سەر ئێران بۆ وازھێنان لە چالاکییەکانی ناسەقامگیری و ھەڕەشەئامێز لە ناوچەکەدا “.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *