تەندروستی

چەند ڕاستییەک دەربارەی شوکولاتە

دەنگی کورد
یەکێک لەو خۆراکانەی زۆرینە ئارەزووی دەکەن شوکولاتەیە کە سوودی تەندروستی هەیە بە تایبەت شوکولاتەی ڕەنگ تۆخ.

ماڵپەڕی ” buzzkito” چەند ڕاستییەکی نامۆ دەربارەی شوکولاتە دەخاتە ڕوو.

-یەکەم شوکولاتە لە بەڕیتانیا دروستکرا لە سەدەی ١٦ دا، بەر لە ئاشنابوون بە شارستانییەتەکانی دیکە.

-ڕۆژانە خواردنی پارچەیەک لە شوکولاتەی ڕەنگ تۆخ (تاڵ) ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

-تا ئەو کاتەی کریستۆفەر کۆلۆمبەس دەستی نەکردبوو بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی، لە سویسرا نەدەزانرا شوکولاتە چییە.

-یەکێک لە شێفە بەناوبانگەکانی ئەمریکا بۆ دروستکردنی “cookie” بیرۆکەکانی فرۆشت بە کۆمپانیایەکی شوکولاتە بۆ ئەوەی لەبەرامبەردا شوکولاتەی پێشکەش بکرێت تا ئەو کاتەی لە ژیاندا دەمێنێت.

-لە کاتی شەڕی سەربەخۆی ئەمریکادا لە بری پارە شوکولاتە دەدرا بە سەربازەکان.

-لە ساڵی ١٩٤١ دا شوکولاتەی M&M دروستکرا، تا سەربازەکان بتوانن چێژ لە خواردنی وەربگرن بە شێوەیەکی خێرا.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *