کوردستانهەواڵی

فڕۆکە کانی تورکیا بۆجاریکی تر بۆردومانى سنوری برادۆستیان کرد

دەنگی کورد

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمشەو و ئەم بەیانییە چەند جارێک بۆردومانى چەند ناوچەیەکی سنوری برادۆستیان لە هەرێمی کوردستان کردووە.

ئیحسان چەلەبی بەرێوەبەری ناحیەى سیدەکان راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ۷ی بەیانی دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیا بۆردومانی برادۆستیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکەکان ناوچەکانی گۆمەسور و گوێزە ڕەش و شەکێو و ماڵە مەلا و لۆلان بۆردومان کردووە.

ئەوەشی وتووە، تا ئێستا نەزانراوە ئایا زیانی گیانی هەیە یان نا بەڵام زەرەر و زیانی بە ڕەزوباخی هاوڵاتیان گەیاندووە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *